ئه‌مرۆ ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م جیهانی كردوته‌وه كوندێكی بچووك وبه خێرایه‌كی زۆر گۆرانكاریه‌كان روو ده‌دات، به تایبه‌تی له بواری زانست و چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش چوونی هه‌ر دابرانێك به شێوه‌یه‌كی نیگه‌تیڤانه كارده‌كاته به‌ره‌وپێش چوونی كۆمه‌ڵگا، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌لی كوردمان به درێژایی حكومه‌ته‌یه‌ك له دوایه‌كان بونه‌ته به‌ر به‌ستێك له هه‌موو بواره‌كانی ژیان به تایبه‌تی له بواری زانستی وه‌كو دره‌نگ گه‌یشتنی ئامێره‌كانی سه‌رده‌م بۆ هه‌موو تاقیگه‌كان و كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت و.....هتد).
كوردستان ئه‌مرۆ زیاتر له جاران پێویستی به كادیری پراكتیكی هه‌یه، چونكه ئارامی ئه‌و ناوچه‌یه بۆته كا ئاسانیه‌ك بۆ هاتنی سه‌دان كۆمپانیای بیانی بۆ كوردستان وبه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌رچوانی زانكۆكانی خزمه‌ت ده‌كه‌ن و جگه له كۆمپانیا ناوخۆیه‌كان و دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت كه ئه‌مانه‌ش پێویستیان به ده‌رچووی پراكتیكی هه‌یه، بۆیه كردنه‌وه‌ی كۆلێژی ته‌كنیكی هه‌ولێر هه‌نگاوێكی مه‌زن بوو، بۆ به‌ره‌وپێش چوونی بواری ته‌كنه‌لۆژیا پێگه‌یاندنی كادیری پراكتیكی.
كۆلێژی ته‌كنیكی هه‌ولێر ساڵی 2004 دامه‌زرا، سه‌ره‌تا بریاری كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی ته‌كنیكی ئه‌ندازه‌ی بیناسازی وبه‌شی ته‌كنیكی ژمێریاری ودارایی درا، دواتر بۆ ساڵی خوێندنی (2007-2008) كۆلێژه‌كه‌مان به‌شی ته‌كنیكی ئه‌ندازه‌ی ساركردنه‌وه وهه‌واسازی كردوه، له هه‌وڵی به‌رده‌وامیش داین بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی زیاتر له كۆلێژه‌كه‌مان وبه نیازین ساڵی ئاینده قوتابی وه‌ربگرین بۆ به‌شی ته‌كنیكی ئه‌ندازه‌ی كۆمپیوته‌ر.
ئێمه‌ش وه‌كو راگه‌رایه‌تی وبه‌شه‌كان ومامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌وپێش چوونی كۆلێژه‌كه‌مان و هه‌ڵگرتنی ئاڵای زانستی وگه‌یشتن به لوتكه.
د. جهاد كیانی عبد الرحمن
راگری كۆلێژ